AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٩ ٠٩:٠٣

حکومەتی جۆلانی فەرمانی کۆمەڵکوژی درۆزییەکانی دەرکردووە

حکومەتی جۆلانی فەرمانی کۆمەڵکوژی درۆزییەکانی دەرکردووە

چەند کەس لە ئەو چەکدارانەی کە لە سوەیدا دەستگیر کراون دانیان پێدا ناوە کە هێرش و کوشتوبڕەکان لە سوەیدا بە فەرمانی وەزارەتی بەرگری حکومەتی جۆلانی ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو چەکدارانەی ە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای سوەیدا لەلایەن هێزە درۆزییەکانەوە بەدیل گیراون، دانیان پێداناوە کە هێرش و کوشتوبڕەکان لە دژی خەڵکی سڤیل لە ئەو ناوچە بە فەرمانی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سووریا ئەنجام دراوە.

ژمارەیەک لە ئەو چەکدارە بەدیل گیراوانە کە هەندێکیان تازەلاون، لە لێپرسینەوەکاندا دانیان پێداناوە کە ڕاسپاردەی ئەوان جێبەجێ کردنی کۆمەلكوژی درۆزییەکان بووە.

محەمەد عەبدوڵڵا عەلەوی یەکێک لە ئەو چەکدارانە و سەر بە گرووپی محەمەد جاسم ڕایگەیاند: پێش لە چوون بۆ سوەیدا فەرمانمان پێدرا کە هەر کەسێک کە دەیبینین بیکوژین و ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵکیش ئاگرتێبەر بدەین.

ئەو دانپێدانانە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتتەوە کە سەرچاوە خۆجەییەکان و بەڵگەکان، نیشاندەری ئەوەیە کە چەکدارانی سەر بە هەئیەت تەحریرولشام و داعشیش لە داڕشتن و جێبجێ کردنی ئەو هێرشانە لە دژی درۆزییەکان دەستیان هەبووە.


News ID 56468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha