بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدوڵڵا نووری ڕایگەیاند: یەکگرتنی سروشتی سەرەنجڕاکێش، ئاسەواری مێژوویی و بیر و بڕوا ئایینیەکان کامیارانی کردووەتە شوێنێکی جیاواز لە ڕۆژاوای ئێران.
ناوبراو زیادی کرد: شوێنگەی جوگرافیایی ئەو شارە بووەتە هۆی ئەوەی کە کێوەکانی شاهۆ، دارستانە بەڕووەکان، کانیاوی خرۆشان و تاڤگەی وەرزی، دیمەنێکی جیاوازی بۆ هۆگرانی سروشت خولقاندووە.
ناوبراو وتیشی: کامیاران تەنیا لە جوانییەکانی سروشت کورت سنووردار نابێتەوە؛ بوونی ئاسەواری مێژوویی وەکوو کەتیبەی تەنگیوەر، بارەگانی ئایینی و پیرۆز، نیشانەی ڕیشەی مێژوویی و فەرهەنگی ئەو ناوچەیەیە.
مێژووی بەردەنووسراوی تەنگیوەر وادیارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی تیگلات پیلەسەر یان سارگۆن بەڵام مێژووەکەی ڕێک دیار نییە. سەرفەراز یەکەم کۆنینەناسی ئەو بەردەنووسراوە پێی وایە ئەو بەردەنووسراوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەزاری دووهەم و سەرەتاکانی هەزاری یەکەمی پێش زایین و هی ئیمپراتۆری ئاشوورییەکانە.

ئەو بەردەنووسراوەلە داوێنی کێوی زینانە هەڵکەوتووە، لە دۆڵێکدا لە نێوان سێ گوندی پاڵەنگان لە باکووری ڕۆژاوای بەردەکە، گوندی تەنگیوەر لە نزیکی بەردەحە و گوندی یووزییەر لە لای باشووری ڕۆژهەڵاتی بەردەکە جێی گرتووە.
نووری بە ئاماژە بە قورئانی خەتی گوندی کاشتەر کە یەکێک لە ئاسەوارە بەنرخە ئایینییەکانی ناوچەکەیە، وتی: ئەو ئاسەوارە بەنرخە ڕەنگدانەوەی پێوەندی لێک دانەبڕاوی خەڵکی کامیاران لەگەڵ نەریتە ئایینی و بیروبڕواییەکانە.

لە نزیکی گوندی کاشتەرەوە بارەگایە یەکێک لە سەحابەی پێغەمبەر (د.خ) بە ناوی مەعیەدین ڕۆحانی ناسراو بە حەزرەتی عەکاشە هەیە کە لە سووریاوە هاتووەتە ئەوێ. لە پاڵ بارەگاکە، شرۆڤەیەکی کورت لە ناوبراو نووسراوە: عەکاشە بنن محسن ئەسەدی لە خەڵکی مەدینە و یارانی ئەنسار کە لە کاتی چوونی پێغەمبەر بۆ مەدینە ئیمانی هێناوە. وا دەیگێڕنەوە کە ئەو سەحابە لا کاتی شەڕ لەگەڵ سوپای ساسانی لە ناوچەی ژاوەرۆ شەهید بووە.
ناوبراو هەروەها گوندی پاڵەنگانی گەوهەری نەژیارڤانی ئەریتی کوردستان وەسف کرد و وتی: نەژیارڤانی بێ وێنەی ئەو گەندە، لە پاڵ ڕووباری تەنگیوەر و ئایینە خۆجەییەکان، ئەوێی کردووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە سەرەنج ڕاکێشەکانی ڕۆژاوای ئێران.

ئەو کارناسەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیارییەی کامیاران جەختی کرد: پیشەی دەستی وەکوو چنینی کڵاش، ڕستنی جاجم و گڵێم لە کامیاران هەر باوە و پاڵۆشتی زیاتر لە ئەو هونەرمەندانە دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی ئابووری و فەرهەنگی ناوچەکە.
نووری لە کۆتاییدا وتیشی: گەشەی ژێرخانی گەشتیاری، کردنەوەی شوێنی نیشتەجێ بوونی گونجاو و ناساندنی دەفرایەتییەکانی ئەو شارە دەتوانێت کامیاران لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیش وەکوو شوێنێکی گەشتیاری بناسێنیت.
Your Comment