AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٠ ١١:٠٦

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئێران لە سنووری سووریا تاوانی جەنگە

هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئێران لە سنووری سووریا تاوانی جەنگە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی سارایی مانگی سووری ئێران لە سەر سنووری سووریا و لوبنانی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وێڕای وەسف‌کردنی ئەو هێرشەی ڕژیمی زایۆنی بە تاوانی جەنگی، قەدەغەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانە و ناوەندەکان دەرمان و تەندروستیی بەپێی یاسای ناسراوەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیی بیر هێنایەوە.

ناوبراو هێرشە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دەرمان و فریاکەوتن لە غەزە، لوبنان و سووریای بە هێمایەکی ڕوون لە سەر]ێچیی ئەو ڕژیمە دژی هەموو یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان زانی و خوازیاری کاردانەوەی ڕاشکاوانەی هەموو دامودەزگا هاوپەیوەندەکان و لەوان خاچی سوور و ئیدانەکردنی هەڵمەتی ڕژیمی زایۆنی وەک تاوانی جەنگی بوو.

بەقایی بە ئاماژە بە زەروورەتی فریاکەوتنی سەدان هەزار ئاوارەی لوبنانی لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە، جەختی لە بەرپرسایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگا هاوپەیوەندەکان بە تایبەت کۆمیساریای باڵای پەنابەران و خاچی سوور کرد.

News ID 52186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha