AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٧ ١٣:١٣

شێخ نەعیم قاسم:

دوژمن دەبەزێنین/ گەردەلوولی ئەقسا سەرەتای گۆڕینی ناوچەکەیە

دوژمن دەبەزێنین/ گەردەلوولی ئەقسا سەرەتای گۆڕینی ناوچەکەیە

جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵا، شێخ نەعیم قاسم لە دووهەمین وتاریدا لە دوای شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە زاحیە، جەختی کرد: "ئێمە بە یارمەتی خودا دوژمنی زایۆنی دەشکێنین، وەک شەڕی ٣٣ ڕۆژە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا وتاری شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان کە لە کەناڵی ئەلمەنار ڕاستەوخۆ پەخش کرایەوە.

ئەمە دووەم وتاری شێخ نەعیم قاسمە لە دوای شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە گەڕەکی زاحیەی بەیروت.
ئاماژەی بەوەشکرد: حەز دەکەم سێ خاڵ ڕوون بکەمەوە؛ سەرەتا ساڵێک بەسەر گەردەلولی ئەقسادا تێپەڕیوە و باوەڕم وایە ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیە سەرەتای گۆڕینی ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەم ئۆپەراسیۆنە و ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەیەدا کە بە ئامادەبوونی هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان ئەنجامدرا، ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاست بووین.

شێخ نەعیم قاسم جەختی لەوە کردەوە: ئامانجی یەکەمی زایۆنیستەکان لە شەڕی غەززە، بەتەواوی لەناوبردنی خۆڕاگریی غەززە بوو، ئامانجی دووەمیشیان لەناوبردنی نەتەوەی فەلەستین بوو بۆ ئەوەی چیتر کەسانێک نەمێنن کە داوای مافەکانیان بکەن.

ڕاشیگەیاند کە ئێران هەمیشە پاڵپشتی سەرەکی نەتەوەی فەلەستین و خۆڕاگری بووە. ئەوەشی ئاماژە دا کە دوژمنی زایۆنی دەشکێنین و شەڕی زەمینی حەوت ڕۆژ لەمەوبەر دەستی پێکردووە

News ID 52144

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha