به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بینالی یلدرم وتی: توركیا هه‌وڵه‌كانی وه‌گه‌ڕ خستوووه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل میسر و سووریا.
یلدرم زیادی کرد: له ماوه‌ی ڕابردوودا تورکیا په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ مسکۆ و تێلاڤیڤ ئاسایی کرده‌وه و ئه‌م ڕه‌ته درێژه پێ ده‌دات .
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی ئێمه له سیاسه‌تی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌وکردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی و که‌م کردنه‌وه‌ی دوژمنیهکان وه‌ستاوه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست.
توركیا له دوای ده‌ست پێکردنی شهر له سووریا هه‌ڵوێستی ئه‌وه بووه که ده‌بێ ئه‌سه‌د لابچێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی کردووه له ئۆپوزسیۆنی سووریا وتۆمه‌تباره به‌وه‌ی که یارمه‌تی داعشیشی داوه.که‌چی ئێستا به ناوی پاراستنی سنوور و ڕێگری له دابه‌ش بوونی سووریا هێرش ده‌کاته سه‌ر کورده‌کانی ئه‌و وڵاته.
Your Comment