AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٣٠ ١٨:٤٥

هێڵی سووری کوردەکان لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق؛ چەک دانان لە ئارادا نییە

هێڵی سووری کوردەکان لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق؛ چەک دانان لە ئارادا نییە

فەرماندەی گشتی یەپەژە جەختی کرد کە هێزە کوردیەکان شەڕ بە بژاردەی یەکەم نازانن، بەڵام لە دۆخی ئێستادا و بە پێی هەڕەشەکان، وەلانانی چەک بە مومکین نازانن.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریا رانەگیردراوە و بە نزیک بوونەوە بە کۆتایی مۆڵەتی ڕێککەوتنی 10ی مارس، دۆخی ئەمنیەتی و سیاسی لە کوردستانی سووریا ڕوو لە خراپ بوونە.

سۆزدار حاجی ئەندامی فەرماندەیی گشتی هەسەدە و شاندی دانوستانکاری کوردستانی سووریا لەگەڵ حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، لە گفتوگۆ لەگەڵ والریا مەنگیلی، ڕۆژنامەڤانی سەربەخۆ وتی کە گفتوگۆ ئەنجام دراوەکان تا ئێستا نەگەییشتووەتە ئەنجام. ناوبراو وتیشی: لە ئەم قۆناغەدا ناتوانرێت باس لە دانوستان بکرێت. ئەوەی کە هەیە بەس گفتوگۆگەلێک بێ پێشکەوتنە.

بەردەوام بوونی پێکدادانەکان لە فرات

بە وتەی فەرماندەی یەپەژە، هاوکات لەگەڵ بنبەستی سیاسی، پێکدادانەکان لە دەڤەری ڕووباری فراتیش درێژەی هەیە. ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ناوەڕاستەکانی مانگی مارس، ناوچەی تشرین، قەرەقوزاق لە دەڤەری کۆبانێ و غانیم عەلی لە نزیکی ڕەقە پێکدادانی کەم بەڵام بەردەوامی بەخۆوە بینیوە.

سۆزدار حاجی بە ئاماژە بە ڕۆڵی هێزەکانی سەر بە تورکیا و گرووپەکانی سەر بە دیمەشق زیادی کرد: ئەو هێزانە بە شێوەی راستەوخۆ خەریکی پەرەپێدان بە شەڕن و پێکدادانەکان هەرگیز بە تواوەتی ڕانەگیردراوە. ناوبراو هەروەها لە بوونی هێزە توندڕەوەکان لە نێوان هێزە هێرشبەرەکان هەواڵی دا و وتی: لە ئەو پێکدادانە دەرکەوت کە ئەندامانی داعش بەتایبەتی لە چوارچیوەی گرووپی ئەحرار شەرقیە بەشداریان هەبووە.

نائارامی لە دێرەزوور

فەرماندەی یەپەژە بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی پارێزگای دێرەزوور وتی کە هێزەکانی هەسەدە دوای پێکدادان لە ناوچەی شەقرا، هەوڵی هێزەکانی بەرانبەر بۆ پێشڕەوی بەرەو دێر حافزیان شکست داوە. ناوبراو دۆخی گشتی مەیدانیی ناسەقامگیر وەسف کرد.

کێشە لەسەر پێکهاتەی ئەرتەشی نوێ

سۆزدار حاجی سەرەکی ترین تەوەری سژایەتی لەگەڵ دیمەشقی داواکاری حکومەتی سووریا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و وەرگرتنی ئەو هێزانە بە شێوەی تاک ڕاگەیاند.

جێبەجێ نەکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی مارس

فەرماندەی یەپەژە جەختی کرد کە ڕێککەوتنی 10ی مارس بە ئەنجامی چاکسازی سیاسی و بنەڕەتی لە حکومەتی نوێی سووریا مەرجدار بووەتەوە. ناوبراو وتی: ئەو چاکسازیە مەرجی دەسپێکی ڕەوتی ئاوێتە بوون بوو، بەڵام تا ئێستا هیچ یەکەیان جێبەجێ نەکراون. بە وتەی سۆزدار حاجی پرسی ئاوێتە بوونی هەسەدە بەس بابەتێکی سەربازی نییە و پێوەندی بە داهاتووی پێکهاتەی حوکمڕانی سووریاوە هەیە. ناوبراو لەسەر پێداویستی بەشداری راستەقینەی هەموو ئێتنیک و گرووپەکان لە پێکهاتەی سیاسی ئەو وڵاتە جەختی کرد.


هێڵی سووری یەپەژە

سۆزدار حاجی یەکێکی دیکە لە خاڵە کێشە لەسەرەکانی بنەمای ئایدۆلۆژیکی ئەرتەشی پێشنیاری دیمەشق وەسف کرد و وتی: ئەو ئەرتەشە لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلامی پێناسە کراوە و تەڤل بوون پێشی پێویستی بە پەروەردەی ئایینی تایبەتە؛ بابەتێک کە لەگەڵ پێکهاتەی یەپەژە یەک ناگرنەوە. ناوبراو بە ئاماژە بە توندوتیژیەکانی ئەم دواییە لەسەر کەمینە ئێتنیکیەکان لە سووریا زیادی کرد: ئەو گۆڕانکاریە بووەتە هۆی نیگەرانی جیدی سەبارەت بە هزری زاڵ بە سەر ئەرتەشی نوی. فەرماندەی یەپەژە جەختی کرد تەنانەت لە ئەگەری تەڤل بوونی هەسەدە بە ئەرتەشی نوێ، یەکینەکانی پاراستنی ژنان سەربەخۆیی خۆی دەپارێزێت.


چەک دانان لە ئارادا نیە

سۆزدار حاجی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە وەلانانی چەک وتی: ئێمە شەڕمان هەڵنەبژاردووە، بەڵام ناچار بە بەرگری لە خۆمان بووین. ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی یەپەژە و هەسەدە لە شەڕ لەگەڵ داعش زیادی کرد: سەدان کەس لە ئەو ڕێگایە گیانی خۆیان لەدەست داوە و ناتوانین چاپۆشی لە ئەو بابەتە بکەین.

ڕۆڵی ئەمریکا و ئەگەری درێژ کردنەوەی مۆڵەت

فەرماندەی یەپەژە کەم کردنەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە کوردستانی سووریای ئاسایی وەسف کرد و وتی پێوەندی هەسەدە و واشنتۆن گۆرانی بەسەردا نەهاتووە. هەروەها ڕایگەیاند کە لەوانەیە مۆڵەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی 10ی مارس درێژ بکرێتەوە.




News ID 57967

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha