ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پاش زیاتر لە چوار دەیە شەڕی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانای کوردستان(پەکەکە)، لە ساڵی ڕابردووە گۆرانکارییەکان ئاماژە بە دەسپێکی ڕەوتێکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە خوێنینە دەدەن؛ بوارێک کە ئەگەرچی شکێنەر و پڕ لە ئاڵۆزییە، بەڵام لە ئەگەری سەرکەوتنی دەتوانێ پاشهاتی سەرتر لە سنوورەکانی تورکیا و لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوینی بەدواوە بێت.
ڕەوتێک کە ئەگەرچی دەسپێکەکەی بە هەنگاوێکی نائاسایی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(مەهەپە)وە لە ئاکتەوبری 2024 و پێشنیاری بۆ ئازادیی مەرجداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکدارانە، سەرۆکی زیندانیی پەکەکە، هەڵگیرا، بەلام بە وەڵامی 27ی فێڤرییەی 2025ی ئۆجەلان و داواکاریی بۆ چەکدانانی پەکەکە، ڕەوتێکی شلگێرانەتری بەخۆوە گرت.
بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە مانگی مەی 2025دا ئاراستەیەکی کردەکیتری بەخۆوە گرت: پەکەکە کۆنگریەکی نائاسایی لە قەندیل بەڕیوە برد و بە فەرمی هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کرد کە "ڕاسپاردەی مێژوویی" خۆی بۆ بەفەرمی ناسرانی پرسی کورد و گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی دیموکراتیک بۆ تورکیای بە ئەنجام گەیاندووە. تەنانەت چەند حەوتە پاش ئەو ڕاگەیێندراوە، نزیکەی 30 کەس لە فەرماندە و کادێرە باڵاکانی ئەو گرووپە لە ڕیوڕەسمێکی هێمایین لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی، چەکەکانی خۆیان سووتاند.
کەچی بەوەشەوە، سەرکەوتنی کۆتایی ئەو ڕەوتە هێشتا دەستەبەر نەکراوە و ڕای گشتیی تورکیا هێشتا بەزۆری دژی ئازادی ئۆجەلان یان ڕۆڵگێڕانی سیاسییەتی. لە لایەکی ترەوە، لایەنەکان هەر کام گێڕانەوەی جیاوازیان هەیە لە سەرچاوەی قەیرانەکان: دەوڵەتی ئەنقەرە پرسەکە لە چوارچێوەی "تیرۆریزم" و "چەکدانان"دا پێناسە دەکا و لە بەرامبەردا، پەکەکە و ئۆجەلان، شەڕی چەکدارانە بە ئاکامی چەندین دەیە نکۆڵی مافی سیاسی، فەرهەنگی و زمانی کوردەکان دەزانن و باس لە "ئاشتی و کۆمەڵگای مەدەنی" دەکەن.
بەلام سەرەڕای ئەو کەلێنە ڕیواییە، گۆڕانکارییە مەیدانی و سیاسییەکانی ئەمدواییە نیشان دەدەن کە پڕۆسەی ئاشتی، باوەیکە بەئەسپاییە، بەڵام لە جووڵە نەکەوتووە و بگرە بە گوێرەی هەندێک لە وتێژەران، پاڵپشتیی بەرچاوی زۆربەی بۆرۆکراسییە تورکەکان بەتایبەت لە ئەنقەرە لەسەرە. لەمناوە نیگەرانیی سەرەکیی ئەو کەسانە ئەوەیە کە لە ئەگەری درێژەی قەیران، پرسی کورد ببێتە ئامرازێک بۆ دەستێوەردان و کەڵکئاوەژوویی دەسەڵاتە بیانییەکان لە ناوچەدا.
دیارە لەم چوارچێوەیەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، باوەیکە 26 ساڵە لە زیندانە، هێشتاش تاقە کەسایەتییەکە کە توانا و شەرعییەتی پێویستی بۆ ڕازیکردنی پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوەی هەیە، و لە بەرامبەردا چاوەروان دەکرێت دەوڵەتی ئەنقەرە یاساگەلێک بۆ گەڕانەوە و ئاوێتەبوونی دووبارەی هێزە پێشووەکانی پەکەکە لە کۆمەڵگادا پەسند بکا و بە یاساگەلی سزا و میکانیزمەکانی لێبوردەییدا بچێتەوە. پاشان ڕیفۆڕمە بنەماییەکانی تری وەک گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیا و بەفەرمی ناسینی مافی سیاسی و فەرهەنگی کوردەکان بخرێتە قۆناغەکانی دواتر؛ بۆ ئەوەی کوردەکان دڵنیاتر بن لە چەکدانان و متمانەکردن.
ئەگەرچی لەمناوەدا پرسێکی گرینگ و ئاڵۆزی وەک داهاتووی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک(هەسەدە) وەک ئاستەنگێک لەبەردم پڕۆسەی ئاشتیدا وێنا دەکرێت و زۆربەی چاودێران لەو باوەڕەن کە ڕەوتی ئاشتی تورکیا و گۆڕانکارییەکانی سووریا دوو پرسی لێکدراوەیە کە سەرکەوتن یان شکستی یەکیان، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەوی تریان دادەنێت. دیارە ئۆجەلان لە دیداری نوامبێری 2025 لەگەڵ نوێنەرانی حزبە زاڵەکانی تورکیا و دەمپارتی ڕێوشوێنێکی ژیرانەی بۆ ئەو پرسەش ئاڕاستە کرد و بە داکۆکیی لە ڕێککەوتنی 10ی مارچی دیمەشق و کوردی سووریا، جەختی لە ڕێگەچارەی دیموکراتیک بۆ پرسی کوردی سووریا کرد و وتی ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی نوێی سووریا بەبێ دەستبەرکردنی دیموکراتیک مومکین نییە.
بەڵام بە گشتی هەڵوەشانەوەی پەکەکە، ئەگەر ئاشتییەکی پاوەجێی بەدواوە بێت، دەتوانێ کۆتاییهێنی شەڕێک بێت کە زیاتر لە 40 هەزار قوربانی و وێرانییەکی زۆری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستانی لێ کەوتۆتەوە. و هاوکات ڕەنگە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەم وەک کەسێک کە ئەو ڕێکخراوەی بنیات ناوە و هەمیش لەپێناو چارەسەریی کێشەی کورد هەڵدەوەشێنێتەوە، لە مێژووی ڕۆژهەڵاتیناویندا تۆمار بکرێت.
Your Comment