بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نەیشنەڵ ئینتریست لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا لەمدواییەدا درۆنێکی هێرشبەری جەنگی هەرزانبایی لە ژێر ناوی "لۆکاس" چێکردووە کە کۆپییەکی تەواوی درۆنی ئێرانیی شاهیدە.
ئەو گۆڤارە ئەمریکاییە نووسیشی: ئەمریکا خۆی بە داهێنەرترین وڵاتی جیهان دەزانێت و وڵاتانی تر بە لاساییکەرەوە لەقەڵەم دەدا، بەڵام ئەوڕۆکە لە زۆربەی بوارەکان، بەتایبەت لە بواری چێکردنی درۆن، هەنگاوی پێچەوانە هەڵدەگرێت و لە کاتێکدا کە ئەمریکا هێشتاش پشتئەستوورە بە دەسکەوتەکانی ڕابردووی لە تەکنۆلۆژیای درۆنی، هێزێکی درۆنی زیاتر لە هەموان کاریگەر بووە؛ وڵاتی ئێران کە درۆنەکانی شاهیدی وەک چەکێکی هەزارنبایی و کارا لە شەڕەکانی ئەمدواییەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بوو.
نەیشنەڵئینترێست بە ئاماژەی بەوەی کە لە ئێستا زۆربەی هێزە سەربازییە باڵاکانی جیهان لە نۆرەی کڕینەوەی ئەو درۆنەن، ئاشکرای کرد: درۆنی لۆکاسی هێزی دەریایی ئەمریکا لەباری ڕواڵەتەوە تەواو کۆپیی درۆنی شاهیدی 136ی ئێرانە و هیچ نیشانەیەک لە داهێنانێکی جیاوازی تێدا بەدی ناکرێت.
Your Comment