AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٦ ٠٨:٤٥

لە لایەن توێژەرانی ئێرانی؛

لێکدانەوەی نەخۆشینی دڵ بە زیرەکی هۆشی دەستکرد

لێکدانەوەی نەخۆشینی دڵ بە زیرەکی هۆشی دەستکرد

توێژەرانی گرووپی موخابراتی زانکۆی تەربییەت‌مۆدەریس لە توێژینەوەیەکدا توانیان بە بەهرەوەرگرتن لە هۆشی زیرەک، دەنگی دڵ پۆلێن‌بەندی بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژەرانی گرووپی موخابراتی زانکۆی تەربییەت‌مۆدەریس لە توێژینەوەیەکدا توانیان دەنگی دڵ بە بەهرەوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕیی بیچمی و سیکلی زەمانی و ڕەهەندی فراکتاڵی پۆلێن‌بەندی بکەن و بەمجۆرە، کەڵک‌وەرگرتن لە شێوازی پێشنیاریی ئەو توێژینەوە دەبێتە هۆی باشتربوونی پۆلێن‌بەندی و گەیشتن بە وردبینیی لەسەدا ٩٩.٢.

پوویا سەید قاسمی مەستەری لقی ئەندازیاری کارەبا-موخابراتی سیستەمی، وێڕای ئاراستەکردنی ئەم توێژینەوەیە لە قەوارەی نامەی مەستەریی، ڕایگەیاند: کەڵک‌وەرگرتن لە هۆشی زیرەک دەتوانی کارایی و وردبینیی لێکدانەوەکان بەرزتر بکات و بەو هۆیەی، سیگناڵەکانی دەنگی دڵ هەڵگری زانیاریگەلێکی بەرچاون لە دۆخی دەربیچە و ڕەگەکانی دڵ، دەکرێ بە لێکدانەوەی وردبینانەی دەنگی دڵ، نەخۆشینی شیمانەیی دەربیچە-ڕەگەکان زووتر ئاشکرا بکرێت.

ناوبراو لە شرۆڤەی شێوازی پێشنیاریی خۆیدا ڕاشیگەیاند: لە ٤ شێوازی پێشنیاریی ئەم توێژینەوە، هاتووە کە جێگرکردنی بیچمگەلی هەژمارکراوە لە کرۆنێلی توێژی CNN دەبێتە هۆی دابەزینی تێچووی ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی وردبینی. کەڵک‌وەرگرتن لە تایبەتمەندییە فراکتاڵییەکان لەگەڵ تایبەتمەندییە بیچمییەکانی، دەبێتە هۆی باشتربوونی پۆلێن‌بەندی و گەیشتن بە وردبینیی گشتیی لەسەدا ٩٩.٢. ئەم شێوازەدا سەرەڕای ساکاربوونی، هەڵگری پۆتانسیەلی بەکارهێنانی لە سیستەمە هەرزانباییەکان بە خێرایی وەڵامدانەوەی گونجاوە.

News ID 51702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha