به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دیه‌گۆ مارادۆنا ۳۰ ساڵ لهمهوپێش و له سه‌رده‌مێکدا که له یانه‌ی ناپۆلی ئیتالیا یاری ده‌رکرد، له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ده‌ر له هاوسه‌رگیریدا بووه خاوه‌نی کورێک به‌ڵام حاشای لێده‌کرد و ملی به‌و ڕاستیه‌دا نه‌ده‌کرد.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که له ساڵی ۱۹۹۲ ته‌نانه‌ت دادگایه‌کی ئیتالیا، دیه‌گۆ مارادۆنای به دانی نه‌فه‌قه سزا دا.
له ئاکامدا مارادۆنا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که له ڕۆژانی ڕابردوودا له ئارژانتین به‌ڕێوه‌چوو، دانی به‌وه‌دا نا که جۆنیوێر کوڕی ئه‌وه.
مارادۆنا پێشتر ته‌نانه‌ت تاقیکردنه‌وه‌ی DNAی نه‌ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت که جۆنیوێر کوڕی ئه‌وه یان نا.
دیه گۆ جۆنیوێر له‌سه‌ر تۆیتێرهکهی خۆی نووسی؛ ئه‌م چرکه‌یه‌کی هه‌ستیاری تایبه‌ته. ئیمه ۳۰ ساڵ جاوه‌ڕوان بووین.
Your Comment