بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان دۆران كاڵكان رایگەیاند: "ئاكەپە-مەهەپە-پارتی كە دەكاتە هاوپەیمانی تەیب ئەردۆغان، باخچەلی و بارزانی نەیانتوانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەربخەن، ناتوانن ئامانجی سەركوتكردن و لەناوبردنی پەكەكە سەربخەن".
كاڵكان بۆ كەناڵی مەدیا هەبەر دەڵێت: "ئەو هاوپەیمانێتیە یانی پێویستییان بە چ هاوكارییەك بوو. ئەمریكا ئەمجارە بە حكومەتی عێراقی وت؛ 'ئێوە پشتگیری بكەن'. لە ئێستادا بەو پشتگیرییەوە هێرش دەكەن. یانی لە پشتی هەموو ئەم هێرشانەوە ئەمریكا بوونی هەیە، ناتۆ بوونی هەیە. بە مۆڵەتی ئەوانە. بە تێوەگلانی دەوڵەتی عێراق لە فاشیزمی ئاكەپە-مەهەپە و هاوكاری پارتی دەیانەوێت پەكەكە لاواز بكەن.
وتیشی: بەم شێوەیە كاریگەری لەسەر سیاسەت و تێكۆشان لە هەرێمەكە كەم بكەن. ئامانجەكە هەر ئەمەیە. ئەم هاوپەیمانێتییە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزرێنرا".
هەروەها كاڵكان دەشڵێت: "ئەوانەی ئەمەیان دامەزراند و بەڕێوەی دەبەن بە دڵنیاییەوە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەكانن. لە پشتی ئەمەوە هێزە پیلانگێڕەكان بوونیان هەیە. ئەمریكا و بەریتانیا هەیە. هەر خۆی مۆڵەت لەوانەوە وەردەگرن. ناتۆش پشتگیرییەكی زۆر دەكات. پێویستە مرۆڤ ئەمە باش بزانێت. وا دەردەخرێت كە ئەردۆغان و باخچەلی دەیكات بەڵام ئەمە چیرۆكێكە.
Your Comment