AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١١ ٠٨:٣٨

قاڵیباف لە زانکۆی تاران:

ئیسرائیل تێچوویەکی قورس بۆ ئەو تیرۆرە لە ناو خاکی ئێران دەدات

ئیسرائیل تێچوویەکی قورس بۆ ئەو تیرۆرە لە ناو خاکی ئێران دەدات

مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ئیسرائیل تێچوویەکی قورس بۆ ئەو کوشتوبڕە لە ناو خاکی ئێران دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە زانکۆی تاران وتی: لە دیدارێک کە لەگەڵ شەهید هەنیە لە سەفەری دوو مانگ پێشی بۆ ئێران هەمبوو بە منی وت کە ئەمڕۆ بەرخۆدان لە غەززە ئەو جۆرە دەبینێت کە ژن و مێرد و منداڵ و گەنج پێکەوە وەستاون یەک هۆکاری هەیە و ئەویش ئەوەیە کە هەموویان پەروەردەی دەستی قورئانن.

ناوبراو درێژەی دا: فەرهەنگی قورئانی بوونی ئیسرائیلی خستووەتە مەترسییەوە.

ئیسرائیل کە لە ساڵی 1963 لە بیابانی سینا سوپای وڵاتانی عەرەبیی شکست دابوو پێی وابوو کە سوپایەکی هەیە شکست ناهێنێت بەڵام لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بینیمان کە گەورەیی ئەو ڕژێمە ڕژا و ئەوان ناچار بوون کە شەڕکەرەکانیان ببەنەوە شوێنێ ئەمن.

ناوبراو تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان لە لوبنان و تارانی ئەنجامی لاوازیی ئیسرائیل و شکستەکانی لە غەززە وەسف کرد.

News ID 51120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha