AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٩ ١٠:١٠

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت:

86 وڵات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەن

86 وڵات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەن

سەرۆکی ستافی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: 86 وڵات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیرەزا شەریفی، جێگری کارگێڕی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و سەرۆکی ستافی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆمار، وتی: ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خولی ١٤ی سەرۆکایەتی کۆمار لە هۆڵی گشتی مەجلیس بە ئامادەبوونی ٨٦ وڵات کە ١٠٤ شاند و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و هەروەها میوانانی ناوخۆ و نوێنەرانی گەلی ئێران، تێدا بەشدارن لە هۆڵی گشتی بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند کە ڕێوڕەسمی گشتی بە بەشداریی میوانان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەجلیس دەبێت.

News ID 51065

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha