بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 500 ڕۆژێک بەسەر زیندانی کردنی محەممەد رەزا نووری پارێزەری ئێرانی مەزارگە پیرۆزەکانی عێراق و سووریا، لە وڵاتی عێراق تێدەپەڕێت.
"محەمەد ڕەزا نووری" بە ناوی جیهادی ئەبو عەباس، لە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ناوچەی "زیۆنە" لە بەغدا لە لایەن کۆماندۆکانی ئەمریکاوە ڕفێندراوە و تا ئێستاش لە دیلیەتی هێزەکانی ئەمریکادایە لە عێراق.
ئەم پارێزەرە ئێرانیەی مەزارگەکانی ئەهلی بەیت کاتێک کە چیرۆکی داعش دێتە پێشەوە لە یەکەم کەسەکانە کە خۆبەخشانە ڕەوانەی سووریا کران و بوون بە یەکێک لە هێزەکانی نزیک لە سەردار قاسم سولەیمانی.
تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتن هێزە ئەمریکییەکان بە پاگەندەی ئەوەی کە محەمەد ڕەزا نوری بەشداری لە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکیدا کردووە بە ناوی "ستیڤن ئێدوارد ترۆڵ". لەکاتێکدا بەپێی بەڵگەنامە ڕوون و قەناعەتبەخشەکان لە کاتی کوشتنی ئەم هاووڵاتیە ئەمریکییە، محەممەدرەزا نوری لە فڕۆکەخانەی نەجەف بووە و وێنە و بەڵگەنامەکانی ناسنامەی لە دەروازەی فڕۆکەخانەی نەجەف تۆمارکراون و ئەو بەڵگەنامانە هاوپێچکراون لەگەڵ دۆسیەکەیدا.
لە عێراقدا ئەمریکییەکان دادگایەکیان دامەزراند بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر و بنەماڵەی نوری، دادگایەکیشیان بەبێ دەسەڵاتی دادگای یاسایی و تاوان، کە تێیدا محەمەد ڕەزا نوری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، و بە هەوڵی بنەماڵە و پارێزەران سەلمێندرا ئەوەی ئەمریکییەکان دەیڵێن ڕاست نییە و سزای لەسێدارەدانەکە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
ئەمریکا گوشاری زۆری خستە سەر دەوڵەتی عێراق کە لەسێدارەی بدات و تەنانەت ئەمریکییەکان هەوڵیان دا بیگوازنەوە بۆ ئەمریکا! لەگەڵ بەدواداچوونەکانی ئێران، تۆمەتی "تیرۆر" لە محەممەد ڕەزا نوری لابرا، بەڵام تا ئێستاش لەژێر ئەشکەنجەدایە بۆ ئەوەی دان بەو دۆسیە گوماناوییانەدا بنێت کە ئەمریکییەکان بۆیان کردۆتەوە.
کازم غەریب ئابادی" جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بەوە کرد : دوای ئەوەی باوکی موحەمەد ڕەزا نوری چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵم کۆبووەوە، نامەیەکم بۆ خالد شاوانی، وەزیری داد و مافی مرۆڤی عێراق نارد، داوام لێکرد کە ڕێوشوێنی پێویست وەربگرێت سەبارەت بە باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردنی بەڕێز نوری و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ گواستنەوەی بۆ ئێران.
جەختیشی کرد: گواستنەوەی نوری بۆ ئێران لە بەرنامەی کاریماندایە و بەدواداچوونی جیددی دەسەڵاتی داد و وەزارەتی دەرەوەی لەسەرە.
دەشڵێت: لەم بارەیەوە هەفتەی ڕابردوو نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە کردووە بۆ ئەوەی بە کەڵک وەرگرتن لە توانا پێویستەکان، ئەم بابەتە بەم نزیکانە بەدی بهێنرێت.
Your Comment