AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣ ٠٩:٤٥

لە دیدارێک لەگەڵ ڕێفۆرمخوازەکان:

هەڵوێستی پزشکیان لەبارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردندا دەنگیان نەدا

هەڵوێستی پزشکیان لەبارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردندا دەنگیان نەدا

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بە وتنی ئەوەی کە خەڵک بە هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان مشتێکیان لە دەم و ددان لایەنە دەرەکییەکان دا، وتی: ئەوانش کە ناتنە سەر سندوقی دەنگدان هەر خەڵکی ئێمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ئەندامانی مەکۆی گشتی بەرەی ڕێفۆرمخوازی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

مەسعوود پزشکیان لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە تێگەییشتنی هەڵەی هەندێک کەس لە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی لە مەجلیس وتی: قسەی من ئەوە بوو کە هەندێک لایەن کە لە دەرەوەی وڵاتن نایانەویست خەڵک لە دەنگدان بەشداری بکەن بەڵام خەڵک بە بەشداریان مشتێکیان لە دەم و ددانی ئەوان دا، هەندێک پێیان وابوو کە ئەمن وتوومە مشتیان لە ددانی ئەوانە داوە کە دەنگیان نەداوە.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی جەختی کرد: هەندێک کەس لە ئەو قسەی من بە هەڵە تێگەییشتن، ئێشتا ڕایدەگەیێنم کە ئەوانەش کە هەر ناتنە سەر سندوقی دەنگدان خەڵکی ئێمەن.

News ID 50996

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha