بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا، سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە هەمبەر دانوستان لەگەڵ ئێران لە سەردەمی مەسعوود پزشکیان، ڕاگەیاند و وتی: ئێستا هیچ بەرنامەیەکمان بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران نییە و ئەبێ ببینین کە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران چ هەوڵێک دەدات.
جان کۆربی سەبارەت بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەمریکا ئامادەیە دانوستانی ئەتۆمی درێژە بدات یان دانوستانی نوێ لەگەڵ ئیران بکات؟ وتی: نا، ئێمە ئامادە نین بەس بە بۆنەی گۆڕینی سەرۆک کۆمارەوە، بگەڕێینەوە سەر کورسی دانوستان.
ناوبراو زیادی کرد: کۆشکی سپی گۆڕانکارییەکانی ئێران شوێنگیری دەکات و درێژە دەداتە پاڵپشتی لە بەرژەوەندی خۆی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەش.
کۆربی ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستەکانی حەماس، حزبوڵڵا و حوسییەکان و ڕووسیاش هەڵوێستی ئێمەش گۆڕانی تێدا نەبووە.
Your Comment