AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٥ ١١:٠٤

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

غەدیر نەکەینە بیانووی شەڕی شیعە و سوننە/ بەشداریی بەشکۆ و هەڵبژاردنی دروست گرینگە

غەدیر نەکەینە بیانووی شەڕی شیعە و سوننە/ بەشداریی بەشکۆ و هەڵبژاردنی دروست گرینگە

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە پێنج پارێزگای وڵات وتیان: جەژنی غەدیر هی هەموو موسڵمانانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە پێنج پارێزگای وڵات لە ساڵڕۆژی جەژنی غەدیر و لە سەروبەندی ١٤هەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

ڕێبەری بە ئاماژە بە جەژنی غەدیر ڕایانگەیاند: غەدیر نەکەینە بیانووی شەڕی شیعە و سوننە، لە سەردەمێکدا باوەڕی ئیسلامی هەیە، کردەوەی ئیسلامی هەیە، بەڵام سیاسەتێکی ئیسلامی نییە. حوکمی ئیسلامی نییە. کاتێک حوکمی ئیسلام دامەزرا، ڕۆحی ئیسلام بەڕاستی بەدی دێت. ڕۆحی ئیسلام ئیمامەتە. ئیمامەت واتە ئەم ئەرکەی پێغەمبەر لە دڵی خەڵک و لە بیری خەڵک و لە کردەی خەڵکدا جێبەجێ دەکرێت. ئەمە مانای ئیمامەتە.

وتیشیان: کاتێک ئیمام حوکمڕانیی کۆمەڵگا دەکات، ژیانی کۆمەڵگا فۆرمێکی ئیسلامی وەردەگرێت.هەوڵی ئیمامەکانی مەعسوومین لە ماوەی ٢٥٠ ساڵدا بە ئاراستەی حوکمی ئیسلام بۆ فراوانکردنی ژیانی ئیسلامی بووە.

ئەوەشیان وت کە حاکمی کۆمەڵگای ئیسلامی بە هەموو گیانی هەست بە ئازارەکانی خەڵک دەکات، خەڵکیش بەدوایدا دەڕۆن.غەدیر ژیانی ئیسلامی پێشکەش دەکات بۆ درێژەدان بە مێژووی ئیسلام.با غەدیر نەکەین بە بیانوو بۆ ململانێی شیعە و سوننە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو دیدارەدا لەگەڵ هەزاران کەس لە پێنج پارێزگای وڵات وتیان: زۆرترین بەشداری و هەڵبژاردنی دروست لە هەڵبژاردنەکاندا گرنگە.

ڕێبەری ڕایانگەیاند: هیوادارین انشااللە نەتەوەی ئێران بە شانازییەوە ئەم هەڵبژاردنە تەواو بکەن. شانازی چییە؟ شانازی پەیوەندی بە دوو شتەوە هەیە، یەکەمیان زۆرترین بەشداریکردن، دووەمیان هەڵبژاردنی دروست.

جەختیشیان کرد: هەردووکیان گرنگن؛ ئەو بەشدارییە بەرزەی کە ئێمە پێداگری لەسەر دەکەین، لەبەر ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی دوژمنی هەیە، یەکێک لەو شتانەی کە کۆماری ئیسلامی بەسەر دوژمنەکانیدا سەردەخات، هەڵبژاردنە. ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا بەشدارییەکی باشی خەڵک هەبێت، ئەمە جێگای شانازییە بۆ کۆماری ئیسلامی. بەشداریی خەڵک جەوهەری کۆماری ئیسلامییە.

کاتێک خەڵک دەچنە ناو گۆڕەپانەکەوە، ئەمە بەو مانایەیە کە کۆماری ئیسلامی بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە کۆمارێکە و زمانی دوژمنان کورت دەکرێتەوە. لە هەر هەڵبژاردنێکدا کە بەشداری کەم بوو، زمانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی درێژ بووەتەوە. کاتێک بەشداری زۆر بوو زمانی دوژمن کورت دەبێتەوە، ناتوانن لۆمە بکەن، ناتوانن دڵخۆش بن، دوژمن دڵخۆش نابێت! لەبەر ئەوەیە کە من پێداگری لەسەر بەشداریکردنی بەرز دەکەم.

News ID 50686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha