AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٣ ١٥:٢٣

سەبارەت بە غەززە و فەلەستین:

گفتوگۆی تەلەفۆنیی عەلی باقری و هاکان فیدان

 گفتوگۆی تەلەفۆنیی عەلی باقری و هاکان فیدان

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە وتی: هاوکاری و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی، دەفرایەتی گرینگ و کاریگەر لە پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە دروست دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای شرۆڤەی دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی ژنان، منداڵان و خەڵکی بێ تاوان لە غەززە و ڕەفەح جەختی کرد: هێرش بۆ سەر ڕەفەح و داخستنی ڕێڕەوەکان، ڕێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی هێنەری یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی غەززە نمانەیەکی دیکە لە جەنایەتەکانی ئیسرائیلە.

باقری وتیشی: هاوکاری و یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی، دەبێتە هۆی دروست بوونی دەفرایەتییەکی گرینگ و کاریگەر لە پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە.

ناوبراو زیادی کرد: وڵاتانی ئیسلامی نابێت لە هیچ دەرفەت و دەفرایەتییەک بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین خۆ ببوێرن.

News ID 50433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha