AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٨ ٢١:١٧

سەید حەسەن نەسروڵڵا:

تاوانی دڕندانەی ڕەفەح دەبێت کەسانی بێ ئاگا بەخەبەر بێنێتەوە

تاوانی دڕندانەی ڕەفەح دەبێت کەسانی بێ ئاگا بەخەبەر بێنێتەوە

سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە مەراسیمی پرسەی دایکی کۆچکردوویدا وتی: ئێمە لەبەردەم دوژمنێکداین کە باوەڕی بە هیچ بەها و ئەخلاقێک نییە و لە نازییەکان خراپترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "سید حەسەن نەسروڵڵا"، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، لە ڕێوڕەسمێکدا لە زاحیە بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی کۆچکردووی وتی: سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم سەرەخۆشیان لێکردووم و ئامادەی ئەم ڕێوڕەسمە بوون.

سەبارەت بە تاوانی ڕەفەح، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان وتی: کۆمەڵکوژیی ڕەفەح دڕندەیی و ترسنۆکی و خیانەتەکانی دوژمن نیشان دەدات. ئێمە لەبەردەم دوژمنێکداین کە باوەڕی بە هیچ بەها و ئەخلاقێک نییە و لە نازییەکان خراپترە.

وتیشی: تاوانە ترسناکەکەی ڕەفەح دەبێ هەموو مرۆڤە بێدەنگ و بێ ئاگاکانی جیهان لە خەو هەڵسێنێت.

نەسروڵڵا درێژەی بە قسەکانی دا: تاوانەکەی ڕەفەح هەموو دەمامکە ساختەکانی لابرد؛ ئەو دەمامکانەی کە ئامانجیان ئەوە بوو کە ڕژێمی ئیسرائیل وەک "ڕژێمێکی با ئەخلاق" دەربکەوێت.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوو لەو وڵاتانە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردۆتەوە، وتی: پێوەندیی خۆتان لەگەڵ ئەم خۆفرۆشانە کە دڕندەییەکانیان هیچ سنوورێک ناناسن ئاسایی دەکەنەوە؟

News ID 50381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha