AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٣ ١٧:٢٩

ڕێبەری باڵای ئێران:

شکۆی کۆمار ئیسلامی بە بەرەکەتی شەهادەتی شەهید زاهدی دەرکەوت

شکۆی کۆمار ئیسلامی بە بەرەکەتی شەهادەتی شەهید زاهدی دەرکەوت

ڕێبەری شۆڕش لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی وتیان: گەورەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سایەی شەهیدبوونی زاهیدی دەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی ڕایگەیاند: شەهیدکردنی شەهید زاهیدی دەرئەنجامی بەنرخ و گرنگی لێکەوتەوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ و لە میانەی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی، هاوکات لەگەڵ ٤٠مین ڕۆژی شەهیدبوونی، ئەو سەردارە وتیان: گەورەیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکەوت و هەموو ئەمانەش لە بەرەکەتی شەهید بوونی ئەو بوو. ئەو لەلایەن "اشقی‌الخلایق"ەوە شەهید کرا.

شیاوی ئاماژەیە؛ مێهدی فەزائیلی ئەندامی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری شۆڕش، بابەتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە و دیداری بنەماڵەی شەهید زاهیدی لەگەڵ ڕێبەری ڕاگەیاند.

News ID 50146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha