بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری رابگرێت.
هاوکات دەشڵێت: "قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌شخه‌ڵی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری کە لە هەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکرێت، جگە له بانگه‌شه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه هیچی دیکە نییە".
بەوتەی ڕێکخراوەکە هۆکاری ئەوەی پرسەکە بوەتە بانگەشەی گاڵتەجاڕانە به‌هۆی سه‌ركوتكردنی بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ته‌نگهه‌ڵچنین به رۆژنامه‌نووسان و ترساندن و دادگایی كردنیانەوەیە.
دەشڵێت: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ده‌ستبه‌جێ و بێ هیچ كۆت و به‌ندێك، هه‌موو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئازاد بكات كه له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراون، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران پشتگیری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن.
Your Comment