بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە کاردانەوەی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئێمە بڕیارمان داوە هاوکێشەیەکی نوێ دروست بکەین کە لەمەودوا ڕژێمی زایۆنی ئەگەر هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندی و کەسایەتی و هاووڵاتی و سەروەت و سامانمان، ئێمە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆڵەی لێ دەکەینەوە.
وتیشی: ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ" نموونەیەکی دیار و زۆر ڕوونی ئەم هاوکێشە نوێیەیە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ واز لە هەڵسوکەوتی ڕابردووی خۆی بهێنێت و لەم هێرشەمان وانە وەربگرێت. ئەگەر ئەم ڕژێمە بە هەر شێوەیەک کاردانەوەی هەبێت، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەمان توندتر دەبێت لەسەر بنەمای ئەم ئەزموونە نوێیەی کە بەدەستمان هێناوە.
Your Comment