AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٦ ١٣:٣٣

لە گفتوگۆ لەگەڵ سوودانی؛

ڕەئیسی: ئێران گرینگی زۆر دەداتە هاوکاری لەگەڵ عێراق

ڕەئیسی: ئێران گرینگی زۆر دەداتە هاوکاری لەگەڵ عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری و پێوەندی دوولایەنە و ناوچەیی لەگەڵ عێراق گرینگی زۆر دادەنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سرەۆک وەزیرانی عێراق شەوی چوارشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەستی سەرلەشکەر زاهێدی و کۆمەڵێک لە هاوسەنگەرەکانی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران وتی:ئەو هەوڵە بەهۆی شکستەکانی ئیسرائیل هەمبەر بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقە و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی کۆتایی بۆ بەرخۆدانە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وێڕای دەسخۆشی لە پاڵپشتییە بێ درێغ و بەردەوامەکانی ئێران بۆ ئاشتی و ئاسایشی عێراق، لەسە ویستی ئەو وڵاتە بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی و هاوکارییە ستراتیژیکەکانی تاران و بەغدا جەختی کرد.

ئیبراهیم ڕەئیسیش لە ئەو گفتوگۆیەدا بە جەست لەسەر ئەوەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڵوێستی ستراتیژیکی خۆی لە بەرخۆدانی ئیسلامی شانازی دەکات، زیادی کرد: هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لە هەڵوێستی هاوبەشدا دژی ئیسرائیل هەڵوێست بگرن.

ناوبراو وتیشی ئێران بۆ پێوەندی و هاوکاری دوولایەنە و ناوچەیی لەگەڵ عێراق گرینگایەتی زۆر دادەنێت.

News ID 49693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha