AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٢ ٠٨:١٤

وەزیری بەرگری تورکیا:

سوپای تورکیا لە عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە/ قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات

سوپای تورکیا لە عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە/ قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات

یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان دەچینە قۆناغێکی نوێوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی حورییەت-ی تورکی لەزاری یەشار گولەر بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لە عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە، وتوشیەتی "هەموان دەزانن تورکیا پێویستە لە شەڕی دژ بە تیرۆر بچێتە قۆناغێکی دیکەوە".

بەوتەی وەزیری بەرگری تورکیا، وڵاتەکەی بە تەنیا لە هەرێمی کوردستان هێرش ناکاتەسەر پەکەکە، بەڵکوو لەدەرەوەی خاکی عێراقیش لەوان دەدات .

دەڵێت "جەنگ تەواو نابێت تا ئەو کاتەی قوفڵێکی ئەمنیی لە شەڕی تیرۆر دەدەین و باکووری عێراق لەوان (پەکەکە) پاکدەکەینەوە".

ئەو قسانەی یەشار گولەر لە کاتێکدایە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی تورکیا بەمزووانە لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

News ID 49442

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha