AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢١ ١٣:٣٠

لە بەیرووت ئەنجام درا؛

دیداری ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ ڕێبەرەکانی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

دیداری ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ ڕێبەرەکانی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئیران لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیرووت دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیداری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ بەرپرسانی بەرخۆدانی فەلەستین لەسەر دوایی گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و شەڕی غەززە گفتوگۆ کرا.

ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین جەختیان کرد: لە ئەنجامی وەستان و بەرخۆدان، نیشان یەکلاییەکانی سەرکەوتنی گەلی فەلەستین دەرکەوتووە.

ئەو ڕێبەرانە وێڕای پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی شۆڕشی گەلانی ئێران لە جموجوڵە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانی ئیران لە چوار مانگی ڕابردوو لە پاڵپشتی لە بەرخۆدانی فەلەستین دەسخۆشیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئیرانیش ڕایگەیاند کە یەکێک لە دەسکەوتەکانی گەردەلوولی ئەقسا ئەوە بوو کە هەمدیسان پرسی فەلەستین بووە بابەتی سەرەکی جیهانی ئیسلام و جیهان.

ناوبراو وتیشی :چارەنووسی گەلی فەلەستین ئەبێ بە دەستی خۆیانەوە بێت و نابێت لەلایەن وڵاتانی ترەوە بەسەریاندا بسەپێت.

News ID 49020

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha