بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، چەند حەشارگەیەکی داعش بۆردومانکران.
لەو ئۆپرڵسیۆنەدا چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە گوندی ئەلگەبەی سەر بە پارێزگای دیالە بۆردومان کران و چوار چەکداری داعش کوژران.
ئاماژەش دراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتویی لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجامدراو و توانیان چوار چەکداری داعش بکوژن و چەندین چەک و کەرەستەی وێرانکەری ئەو چەکدارانە لە ناوبەرن، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانیش، یەکێک لە کوژراوەکان مەجید مەعیوفە کە ناسراوە بە "فەرماندەی کەرتی وەقف .
Your Comment