AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٣ ١٠:٤٦

لە دیداری ئەندامانی کۆنگرەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان؛

ڕێبەری ئێران: شەهیدان شوناسی گەلی ئێرانن؛ شوناسی نەتەوەیی نابێت لەبیر بکرێت

ڕێبەری ئێران: شەهیدان شوناسی گەلی ئێرانن؛ شوناسی نەتەوەیی نابێت لەبیر بکرێت

ڕێبەری ئێران وتی:نابێت بهێڵین جۆش و خرۆشی خوێنی شەهیدان لەناوبچێت، چونکوو شەهیدان شوناسی گەلی ئێرانن و گەلیش نابێت شوناسی خۆی لەبیر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری ئەندامانی کۆنگرەی بەرزڕاگرتنی یادی 10 هەزار شەهیدی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی کە لە ڕێکەوتی 15 ی سەرماوەز بەڕێوەچووبوو، ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا وتی: هەرگیز نابێت ئیزن بدرێت جۆش و خرۆشی خوێنی شەهیدان بنیشێتەوە چونکوو شەهیدان شوناسی گەلی ئێرانن و گەلیش نابێت شوناسی خۆیان لەبیر بکەن.

هەروەها وتیشی کە بەرزڕاگرتن بەس بیروەری گێڕانەوە نیە و جەختی کرد: بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوەگەلە پێویست و زەروورییە بەڵام ئەو کۆبوونەوەگەلە ببێتە هۆی گواستنەوەی ڕۆحیەی شەهیدان وەکوو ئیمان، شەهادەتخوازی ، گیانفیدایی و دلێری بۆ بەرەکانی داهاتوو.

ڕێبەری ئێران شەهیدانی باشترین نموونە بۆ گەنجان وەسف کرد و بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاوەها دیاردەیەکی درەوشاوە لە بیری مێژوویی گەلی ئیران تۆمار بکرێت، وتی: ئەبێ بەرهەمی هونەری وەکوو فیلم، شێعر و کتێب بۆ بەرەوی داهاتوو بگوازرێتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر پێداویستی فەرامۆش نەکردنی بنەماڵەی شەهیدان وتی: لە گواستنەوەی رۆحیە و تایبەتمەندی شەهیدان بح نەوەی نوێ ئەبێ بواری جووڵەیان دیاری بکرێت و گەنجان بزانن کە هۆکاری جووڵە و شۆڕشەکان پێش شۆڕش و هەروەها دوای شۆڕش چ بووە. ئاوەها جووڵە و ڕۆحیەیان بەردەوام دەبێت.

News ID 48347

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha