ئاژانسی هەواڵی مێهر، داگیرکەرانی ئیسرائیل کە ئەم ڕۆژانە ناچار بە قبووڵ کردنی ئاگربڕ بە مەرجەکانی بەرخۆدان بوون، بە توندی هەست بە شکست دەکەن و هەوڵ دەدەن بە هێرش بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژاوا جگە لە پەرەپێدان بە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو دانیشتووانی ئەو ناوچە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی فەلەستینیان بە بێ هۆکار دەستگیر کردووە تا بە بڕوای خۆیان ئەوە قەرەبوو بکەنەوە کە ناچار بوون ژمرەیەک فەلەستینی ئازاد بکەن.
بە هاتنی تەنیا 61 بارهەڵگر یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە ئیسرائیل جارێکی دیکە مادەکانی ئاگربڕی کاتی لە ئەو ناوچە پێشێل کرد.
مەیادین ڕایگەیاند کە دانیشتووانی ئەو ناوچە زۆر پێویستیان بە وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە هەیە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئێستا سەردەمی بەرخۆدان و سەرکەوتنە و ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهرە دەدات.
Your Comment