AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٦ ١١:١٩

وەکوو شەبەکیەیە؛

تەکنۆلۆژیا جێگرەوەی چاوی مرۆڤ چێدەکات

تەکنۆلۆژیا جێگرەوەی چاوی مرۆڤ چێدەکات

گرووپێکی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری فرانچسکا سانتۆرۆ، تراشەیەکی بوونەوەری زیرەکی داهێناوە کە وەکوو شەبەکیەی چاوی مرۆڤ وایە و هەلی نوێ لە بواری بیۆئەلکترۆنیک دەڕەخسێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئنجینرینگ، شەبەکیە لۆیەکی پێکهاتەی دەمارییە لە پشت چاودا کە ڕۆڵی گرینگی لە ڕەوتی بینین هەیە. ئەو بەشە لە چاو بەرپرسی گۆڕینی تیشک بە سیگناڵی ئەلکترۆنیکییە کە دەگوازرێتەوە بۆ مێشک و دەبێتە هۆی بینین و تێگەییشتن لە وێنەکان. تراشەی زیستیە نوێیەکەش کە داهێنراوە هەمان ڕەوت ئەنجام دەدات.

تراشە بوونەوەریە نوێیەکە بە پێ مولوکولە هەستیارەکان بە تیشک و پۆلیمرە ڕشاناکان چێ کراوە کە دەتوانرێت ئەوە هاوشێوەی خولگە بینینەکانی شەبەکیە بەکار بهێنرێت. لە داهاتوودا دەتوانرێت تێکەڵاوی نێوان ئیمپلەنتەکان و لەشی مرۆڤ ئاسان بکاتەوە.

News ID 47948

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha