AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢ ١٣:٠٤

لە دیدار لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵاهیان

دەسخۆشی گۆترێش لە دەسپێشخەریی ئێران

دەسخۆشی گۆترێش لە دەسپێشخەریی ئێران

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە داهێنانەکانی ئێران لە چارەسەری کێشەکان، چارەسەری لەمپەرەکان و گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەسخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ناوەندی ئەو ڕێکخراوە لە نیۆیۆرک دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکا و ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە کۆریای باکوور وتی: سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەردەوام ڕاوێژی باشمان هەبووە. گۆڕینەوەی پەیام لەگەڵ ئەمریکا درێژەی هەیە و ئەگەر لایەنگەلی بەرانبەریش ئامادە بن ئێمەش دەگەڕینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی وتی: دکتۆر ڕەئیسی لە لیدوانەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داهێناگەلێکی هێنایە ئاراوە لەوانە زەروورەتی پاڵپشتی لە ناوەندی بنەماڵە و کارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر ئەو بابەتە.

گۆترێشیش لە داهێنانە دیپلۆماتیکەکانی ئێران بۆ چارەسەری کێشەکان و گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەسخۆشی ئێرانی کرد.‌

News ID 47430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha