بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی وتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک ئەندامی سەر بە گرووپە دژە شۆڕشەکان کە دەیانەویست خراپەکاری و نائەمی لە کوردستان دروست بکەن، لە شارەکانی سنە و مەریوان دەستگیر کراون.
نابراو زیادی کرد: لە ئەو کەسانە ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە.
ڕەمەزانی وتیشی: خەڵکی کوردستان خۆیان ڕۆڵی بەرچاویان لە ئاسایش و سەقامگیری پارێزگا هەیە و ئیزن نادەن هیچ کەس و گرووپێک ئاسایشی ئەو پارێزگا بخاتە مەترسییەوە.
Your Comment