AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٧:٢٩

نێچیرڤان بارزانی:

هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێرانە/ ڕێگە بە هەڕەشە نادەین

هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێرانە/ ڕێگە بە هەڕەشە نادەین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه‌، دڵنیاییشیدا هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێكرا

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كران.

هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه‌

نێچیرڤان بارزانی باسی له‌ بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، "هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه‌"، هه‌روه‌ها دڵنیاییدا كه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق، جه‌ختی له‌ بایه‌خ و گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ یارمه‌تی و ئاسانكارییه‌كانی له‌ گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێرانی له‌ یادی عاشورا و چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێندا.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌

News ID 47286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha