بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیەندراوێك، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە تاران لەگەڵ موحەمەد باقر قاڵیباف کۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، "پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەكێتی و كۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێكرایەوە و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی كەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەكرا".
لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە كرد و رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكاندا بەردەوامە.
وتیشی: "هیوادارم هەموومان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا هەنگاوبنێین و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە كاری لەپێشینەمان بێت.
Your Comment