بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردووه، "بەداخەوە دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکووک، ژمارەیەک ھاووڵاتیی کورد کوژران و بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن؛ بە زوویی ئەوانەی کە تەقەیان بە روی خوپێشاندەراندا کردوە بە سزای خۆیان بگەن و روبەڕوی یاسا بکرێنەوە.
خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی دوێنێی هاوڵاتیانی كورد له كه‌ركوك گرژیی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوكیش ئاماره‌كانی له‌وباره‌یه‌وه پشتڕاستكرده‌وه.
Your Comment