AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٥ ٠٧:٥٤

لە گفتوگۆ لەگەڵ بورل:

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەردەوام بوونی گەمارۆکان لەسەر ئێران لە قازانجی ئەورووپا نییە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەردەوام بوونی گەمارۆکان لەسەر ئێران لە قازانجی ئەورووپا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: گەمارۆ هەوڵێکی نادۆستانە لە پێوەندی ئێران و ئەورووپایە و ئەوە بزانن کە بەردەوام بوونی ئەو دۆخە لەقازانجی ئەورووپا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە، لایەنەکان لەسەر بابەتی قەیرانی ئۆکراینا، پێوەندی ئێران و یەکێتی ئەورووپا، و هەروەها لابردنی گەمارۆکان گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو گفتوگۆیەدا گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە بۆ ئازاد کردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێرانی ئەرێنی وەسف کرد و وتی کە لە ئەگەری ویستی جیدی لایەنەکانی بەرانبەر، گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ ڕێککەوتن و بەڵێنەکانیان دوور لەچاوەڕوانی نییە.

ناوبراو وتیشی کە ئێران و ئاژانس لە ڕێگایەکی دروستدا خەریکی هاوکارین.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە ڕوانگەی ناسازێنەری یەکێتی ئەورووپا لە بەردەوام بوونی سیاسەتی ناکارامەی گەمارۆ وتی : گەمارۆ هەوڵێکی نادۆستانە لە پێوەندی ئێران و ئەورووپایە. ئەوە بزانن کە ئەو دۆخە لە قازانجی ئەورووپا نییە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان راشیگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە بواری سیاسەتی دەرەوە لەگەڵ هیچ لایەنێک شەرمی نییە و هەر وەک ڕاشکاوانە ڕایدەگەیةێت کە لە فەلەستین پاڵپشتی دەکات هەر بە ئەو راشکاویە ڕایدەگەیێنێت کە ڕێکاری ئۆکراینا سیاسییە و تۆمەتی بەکارهێنانی درۆنی ئێران بەتواوەتی بێ بنەمایە و هیچ بەڵگەیەک لە ئەو بارەوە نییە.

بورلیش بە جەخت لەسەر گرینگایەتی هاوکاری ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی زیادی کرد: پێم خۆشە جەخت بکەم من هەموو هەوڵی خۆم بۆ بەردەوام بوونی گفتوگۆکان و لە کۆتاییدا گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەخەمە گەڕ و گەشبینم بە ئەنجامی کار.

News ID 46978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha