بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، ڕێبوار محەمەد ئەمین وتی: هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆشاییەکی یاسایی و دۆخێکی دژوار بەرەوڕوویە و هەوڵ نەدان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ چاوەدێری بە سەر کردەوەکانی حکومەت و پەسەند کردنی ئەو یاسایانەی هاووڵاتیان چاوەڕێیان دەکات، نامەنتقییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاشكرایە کە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ئێستا نایانەوێت هەڵبژاردن بکەن، چونکوو مانەوەی هەرێم بە بێ پەرلەمان لە قازانجی ئەوانە و ئەو مافە دەداتە حکومەتی هەرێم کە لە سەرچاوە داراییەکان، داهاتەکان و بەرژەوەندی گشتی کوردستان ، بە بێ چوون بۆ پەرلەمان سوود وەربگرن.
Your Comment