AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٧ ٠٨:١٧

سەلاحەدین دەمیرتاش:

پارتی داد وگەشە و ئەردۆغان دەنگەکانی خەڵکیان دزیوە

پارتی داد وگەشە و ئەردۆغان دەنگەکانی خەڵکیان دزیوە

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، باس لە دزینی دەنگەکان دەکات لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدان و خودی ئەردۆغانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، باس لە دزینی دەنگەکان دەکات لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدان و خودی ئەردۆغانەوە و دەڵێت "تەنها ئاگاداری سندوقەکان بن بەسە بۆ ئەوەی سەرکەوتووبین".

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەردۆغان چەندین ساڵە بەم شێوەیە هەڵبژاردن دەباتەوە و مەهەپەش لە هێڵی 10%دا هێڵدراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەربێت و لە هەر سندوقێکدا 150 دەنگ لەو 20هەزار سندوقە دزرابێت ئەوە دەکاتە سێ ملیۆن دەنگ و ئەو ژمارەیەش بەسە بۆئەوەی گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکاندا بێت.

دەمیرتاش زیادیشی کرد: "بەداخەوە ساختەکاری تریش کراوە، بەڵام ئێمە زانیاریمان لەبارەیەوە نەبووە"

News ID 46008

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha