AP ١٤٠٢ گوڵان ١٦ ١٨:٥٩

ڕۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بی ئاشکرای دەکات :

داخوازی نێچبرڤان بارزانی لە شیاع سوودانی سەبارەت بە یەکێتی

داخوازی نێچبرڤان بارزانی لە شیاع سوودانی سەبارەت بە یەکێتی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتى بكات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامه‌ى العربى چاپى له‌نده‌نى بڵاویكۆردۆته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدیداری عێراقدا کە لەبەغدا ئەنجامدرا، داوای لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە نێوەندگیریی لەنێوان پارتی‌و یەکێتیدا بکات.

له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه‌، "نێچیرڤان بارزانی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی‌و یەکێتی بەزیان لەبەرژەوەندییەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان وەسفکردوه‌".

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌، ئیدارەی ئەمریکاش لاى خۆیه‌وه‌ هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی‌و یەکێتی دەدات‌و ترسی هەیە دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەربچێت، بەڵام تائێستا کیشەکانی نێوانیان وەک خۆی ماوەتەوە.

چاودێران داواکەی نێچیرڤان بارزانی لەسودانی بۆ toچارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، تەنها بەهەوڵێک دەزانن تا پیشانی بدات کە سورە لەسەر ئاشتەوایی‌و ڕێککەوتن، لەبەرامبەردا، چاودێران دەڵێن سودانی، هەوڵنادات ململانێکانی نێوان پارتی‌و یەکێتی چارەسەربکات، ناکۆکییەکان لەئێستادا لەبەرژەوەندیی حکومەتی ناوەندە بەتایبەت ئێستا دۆسییەی دەرچواندنی یاسای نەوت‌و گاز هەیە بۆیە حکومەتی ناوەند دەیەوێت زۆترین سود لەو ناکۆکییانە ببینێت.

News ID 45914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha