AP ١٤٠٢ گوڵان ٤ ١١:١٤

تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا ئیزن نادەن کوردی سووریا بچنە حەج

تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا ئیزن نادەن کوردی سووریا بچنە حەج

کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ناردنی کوردی سووریا بۆ حەج، وێڕای ئیدانە کردنی چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئیسلامی سووریا جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە بەهۆی ئەوەی کە کوردەکان بە کافر دەزانن ڕێگری دەکەن لە چوونیان بۆ حەج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ناردنی کوردی سووریا بۆ حەج، وێڕای ئیدانە کردنی چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئیسلامی سووریا جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە بەهۆی ئەوەی کە کوردەکان بە کافر دەزانن ڕێگری دەکەن لە چوونیان بۆ حەج.

لە بەیاننامەی ئەو کۆنگرە سەبارەت بە ڕیوڕەسمی حەجی ئەمساڵ هاتووە کە کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک چەند ساڵێکە کە هەوڵ دەدات بە هاوئاهەنگی لەگەڵ عەرەبستان، دانیشتووانی کوردستانی سووریا کە دەیانەوێت بچنە حەج، بنێرنە عەرەبستان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێوەندی سیاسی لە نێوان عەرەبستان و دیمەشق ئەو بابەتە کردەیی نابێتەوە.

News ID 45781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha