بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، سەرچاوە خۆجێیەکان لە باشووری کەرتی غەزە لە گەیشتنی پاسەکانی هەڵگری ئەسیرانی ئازادکراوەی فەلەستینی بەو کەرتە هەواڵیان دا.
هاوکات لەگەڵ گەیشتنی ئەسیران بە غەزە، ڕیوڕەسمی پێشوازی جەماوەری لەوان لە خان یوونس لە باشووری کەرتی غەزە دەستی پێکرد
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران، 323 ئەسیری فەلەستینی خەڵکی غەزە کە لە ماوەی شەڕدا بە دیلی گیرابوون، ئازاد کران.
Your Comment