AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٩ ١٢:٢١

لە پێوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و موریتانی هاتە ئاراوە؛

زەروورەتی بەروەڕوو بوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل

زەروورەتی بەروەڕوو بوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل

لە پێوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و موریتانی، لەسەر زەروورەتی هەوڵی یەکگرتووی وڵاتانی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل جەخت کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد سالم وەلەد مرزوک وەزیری دەرەوەی موریتانی لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەسەر پێوەندی دوولایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی دۆخی فەلەستین گفتوگۆیان کرد.

لایەنەکان لە ئەو گفتوگۆیەدا دۆخی ئێستای فەلەستین و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلییەکان و سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و هێرش بۆ سەر نوێژخوێنە فەلەستینییەکانیان تاوتوێ کرد و لەسەر زەوورەتی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل جەختیان کرد.

News ID 45605

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha