بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە جەختی کرد: ئیران وڵاتێکی دراوسێی عێراقە و دوای 2003پاڵپشتی لە ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتە کردووە.
ناوبراو وتی: پێوەندی ئێران لەگەڵ سەرجەم گرووپە عێراقییەکان باشە. هیچ دەستێوەردانێک لەلایەن ئێرانەوە لە قۆناغەکانی پێکهێنانی حکومەت و دانوستانی هاوپەیوەند بە ئەو بابەتە نەکراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق لە ناوچووە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەتوانن ئاسایشی خۆیان دابین بکەن. ئەمڕۆ کە ئێران پێویستی بە بوونی هێزی ئەمریکی نییە بەڵکوو پێویستی بە پێوەندی ئەمنی و پەروەردەی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا هەیە.
Your Comment