بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: ئەگەر دادگای دەستوری تورکیا لەمانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات بەرامبەر ئەو سکاڵایانەی کە لەسەری تۆمارکراوە، ئەو کات پارتەکەیان لەرێگەی پارتی چەپی سەوزی تورکیا (YSP) بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیدا دەکات.
چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی تۆمارکردنی کاندیدی حزبەکان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، دادگای دەستوری تورکیا دۆسیەی داخستنی هەدەپە بەتۆمەتی لایەنگیری بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یەکلایی بکاتەوە کە سکاڵاکە لەلایەن داواکاری گشتی تورکیاوە لەسەر پارتە کوردییەکە تۆمارکراوە.
لەم بارەیەوە سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە پەیامێکدا وێنە و لۆگۆی پارتی چەپی سەوزی تورکیا (YSP) بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، داوا دەکات هەمو دەنگدەرێکی هەدەپە وێنەک لەناو و لۆگۆی ئەو حزبەی لە ماڵەوە هەبێت چونکە لەوانەیە لەکاتی خۆیدا پێویستییان پێی هەبێت.
پارتی چەپی سەوزی تورکیا ساڵی 2012 دامەزراوە و هاوشێوەی هەدەپە، بەسیستمی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرێت و لەئێستاشدا بەشێکە لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە بەسەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی گەلان پێکهێنراوە، چاوەڕێش دەکرێت لە ئەگەری داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، کاندیدانی هەدەپە لەرێگەی ئەو حزبەوە بچنە هەڵبژاردنەوە.
هەدەپە لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کە ساڵی 2018 بەڕێوەچو 11.7%ـی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان 67 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام متمانە لە سێ پەرلەمانتاری بە ناوەکانی سەمرا گوزەل، لەیلا گوڤەن و موسا فارس ئۆغوڵار وەرگیراوەتەوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاریش لە فراکسیۆنەکە دەرچون. ئێستا خاوەن 56 کورسییە.
بەشێکە لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە بەسەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی گەلان پێکهێنراوە، چاوەڕێش دەکرێت لە ئەگەری داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، کاندیدانی هەدەپە لەرێگەی ئەو حزبەوە بچنە هەڵبژاردنەوە.
فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە لە حوزەیرانی 2021ـەوە لە دادگا دۆسیەی داخستنی لەسەر تۆمارکراوە.
Your Comment