بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: وتەکانی ۲۱ فێڤریەی ۲۰۲۳ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ژێرخانە هەستیارەکانی ئەتۆمی ئێران ، بە پشت بەستن بە پاگەندەی درۆینەی پێشێل کردنی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
راشیگەیاند: ئەو وتانە پاشهاتی وێرانکەری لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت.
نوێنەری ئێران جەختی کردووە: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بە ئاشکرا ئەم وتە شەڕخوازانە ئیدانە بکات.
وتیشی: ئێران پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسایشی گەل بە مافی رەوای خۆی دەزانێ و وڵامی هەر چەشنە هەڕەشەیەکی ئیسرائیل بە توندی دەداتەوە.
Your Comment