بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی رایگەیاند: نرخی دراو تا گەڵاڕێزانی ئەمساڵ، بەرزبوونەوەی زۆر کەم بوو، بەڵام ئێستا پرسیار ئەمەیە، چۆنە کە بەیەکجاری بەم شێوە نرخەکەی بەرز دەبێتەوە.
رەئیسی ڕایگەیاند: ئەم رووداوە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە کە گرینگترینی رۆڵ گێرانی بیانییەکانە. دوژمن کاتێک بینی ئەو لەمپەڕانەی لە بەردەم پێشکەوتنی گەلی ئێران دایردەنێت ، خەریکن دەشکێن، سەرەتا ئاژاوەی هێنایە شەقامەکان کاتێ سەرنەکەوت، هەوڵی دا بە پەلکێش کردنی ناڕەزایەتی بۆ سەر سفرەی خەڵک بگاتە ئامانجەکانی.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی نرخی دراو تەنانەت لە رۆژانی پشو و داخرانی بازاڕ کە هیچ مامەڵەیەک ناکرێت، وتی: ئەمە نیشان دەدات کە بەرز بوونەوەی کوتوپڕی نرخ پەیوەندی بە بازاڕ و بارزگانی و تیجارەتەوە نییە و ئەنجامی هەوڵێکە بۆ شێواندنی ئابووری ئێران کە لە دەرەوەی وڵات دروست بووع و بە داخەوە هەندێ کەس لە ناوخۆی وڵات، فوو لەم ئاگرە دەکەن.
Your Comment