بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شارام ئێرانی ئەمرۆ لە رئورەسمی ۲۲ی ڕێبەندانی سنە وتەیەکی پێشکەش کرد.
ئێرانی وتی: کوردستان نیشتمانی گیانفیدایی، فەرهەنگ و هونەرە کە خەڵکانی خاوەن بڕوای هەیە و لە هەستیار ترین قۆناغەکانی ئەم وڵاتەدا بە دلێری لە بەرانبەر دوژمندا وەستاوە.
زیادیشی کرد: دوژمنان سیاسەتێکی دزێویان لە سەرەتای شۆڕشەوە دەستپێکردووە کە کورد و فارس و شیعە و سونی لێکتر جیا بکەنەوە و دووبەرەکی ئیتنیکی و مەزەبی لە نێوان خەڵکدا دروست بکەن.
وتیشی: دوژمنان نە سونی و نەشیعەیان خۆش ناوێت بەڵکوو کێشەیان لەگەڵ ئیسلامە.
Your Comment