بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە تێپەڕبوونی پێنج رۆژ بە سەر بوومەلەرزەکەی تورکیا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ئەردۆغان رایگەیاند: بە هۆی ئەم رووداوە 16 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.
ئەردۆغان ئەمرۆ پێنج شەمە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کە تا ئێستا 16170 کەس گیانیان لە دەستداوە و 64 هەزار کەسیش بریندار بوونە.
هاوکات سووریاش رایگەیاند کە 3 هەزار و 162 کوژراو بووە لەووڵاتەدا بە هۆی بوومەلەرزەکەی سنووری سووریا و تورکیا و زیاتر 6 هەزار و 100 کەسیش بریندار بوونە.
بۆچوونی ئێوە