دوژمنان هەوڵیان دا خەڵک بکێشنە سەر شەقام، بەڵام نەیانتوانی

جێگری فەرماندەی گشتی سپا وتی: دوژمنان زۆر هەوڵیان دا خەڵک بکێشنە سەر شەقام، بەڵام نەیانتوانی و تەنانەت لەم ڕۆژانی دواییدا کەوتبوونە پاڕانەوە، بەڵام دیسان نەیانتوانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان پاسدارا عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سپا لە زانکۆی ئیمام حسێن بە ئاماژە بە نائارامییەکان لە چەند مانگی ڕابردوو وتی: لە چل و چوارەمین ساڵی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ شەڕێکی نوێ بەرەوڕوو بووین کە دوژمنان بۆ شەڕێکی نوێ زۆر هەوڵیان دا، بەڵام هەڵەیەکی لێکدانەوەی دووبارە تووشی شکستیانی کرد، ئەوان دڵنیا بوون کە سەردەکەون، بەڵام وەکوو ڕابردوو شکستیان هێنا.

ناوبراو جەختی کرد: دوژمنان زۆر هەوڵیان دا تا خەڵک بهێننە سەر شەقام بەڵام نەیانتوانی و تەنانەت لە ڕۆژانی دواییشدا کەوتبوونە پاڕانەوە بەڵام دووبارە نەیانتوانی چونکوو خودا دڵی خەڵکی پاراست.

News Code 44870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha