AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٧ ٠٩:١١

ئەگەر مەرجەکەی جێبەجێ نەکەن؛

تورکیا دووبارە هەڕەشەی بچڕانی پێوەندی لە سوید دەکات

تورکیا دووبارە هەڕەشەی بچڕانی پێوەندی لە سوید دەکات

ئەردۆغان نیسبەت بە ڕادەست نەکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە و بەردەوام بوونی ڕێپێوانی ڕێپێوانەکانی ئەو گرووپە لە سوید هۆشداریی دایە ستۆکهۆڵم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان لەلایەن لاینەگرانی پەکەکەوە لە سوید هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری ڕادەست نەکردنەوەی ١٣٠ کەس لەوانەی کە تورکیا داوای کردووو، ئەگەری بچڕان یان لێڵ بوونی پێوەندی تورکیا لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی تی ئاڕ تی، ئەردۆغان بە ناڕەزایەتی بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان لەلایەن لایەنگرەکانی پەکەکەوە لە سوید، وتی: لە شەقامەکانی سوید کۆبوونەوەکانی پەکەکە دەبینین و چەندین جاریش لە ئەو بارەوە هۆشداییمان داوە. بەڵام سەرەڕای هەموو هۆشدارییەکان بەداخەوە چالاکییەکانی ئەو گرووپە ڕانەگیراوە.

News ID 44776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha