بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانی، بە وتنی ئەوەی کە هەفتەی داهاتوو لەسەر داوای ئۆلاف شۆڵتز سەرۆکی ئەڵمانیا دەچێتە ئەو وڵاتە، سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە پێوەندی ئێران و عێراق و سیاسەتی ناوچەیی بەغدا قسەی کرد.
محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: ئێران لە کاتی گۆڕینی دەسەڵاتەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕەوتی سیاسی لە وڵاتی ئێمە پاڵپشتی کردووە و لە شەڕی داعش پاڵپشتمان بووە. پێوەندی لەگەڵ ئێران ئەرێنییە و لە چوارچێوەی هاوکاری و پاڵپشتی و بە دوور لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی درێژەی هەیە.
ناوبراو جەختی کرد: عێراق هەروەها هەندێک داهێنانی بۆ کردنەوەی پردی پێوەندی لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی ئەنجام داوە. بە ڕای من کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان لە قازانجی عێراقە چونکوو ئەوە لەسەر ئاسایشی وڵاتی ئێمە و ئاسایشی ناوچەکە کاریگەری ئەرێنی دەبێت.
Your Comment